Sunday, September 18, 2022

A Woman from Ashes by Hiva Panahi


 
 

 
 
The lady of the Ocean 
 
 
A recording in the blood
in the eyes
on the lips
and the skin when is glowing
And a time of deep shine
I hear you dear ocean
accompany me please, whole your life 
 
18/9/2022 
 
Hiva 


Monday, August 1, 2022

Hiva Panahi poetry works will set to music in Brazil

Humbly I should inform you that part of my poetry works will be also set to music soon at Brazil University for the benefit of Ms. Heather Dea Réder Ph.D. candidate and her amazing research around Enthicomusicology
Επιτρέψτε μου να σας ενημερώσω πως μερικά από τα ποιήματά μου θα μελοποιηθούν σύντομα στη Βραζιλία από τον Ph.D. υποψήφια Heather Dea Réder; επίσης ένα κεφάλαιο της πραγματείας της θα είναι για το ποιητικό μου έργα, η κοσμοθεωρία και οι συνθήκες που ενέπνευσαν την γραφή τους!

Hiva Panahi poems translated into Bengali language in India by Rudra Kinshuk

 

Μόλις έμαθα πως μερικά ποιήματα μου έχουν μεταφραστεί στην Ινδία.Δόξα τω Θεώ, κάθε φωτεινό κομμάτι είναι κομμάτι της δικαιοσύνης για μένα κι την ζωή μου, ευχαριστώ Θεέ μου. Just I learned that part of my poetry works had been also translated into the Bangali language in India. Thank God, thank Lord, each light is a piece of justice to me and into my life, I am extremely grateful!


Wednesday, May 11, 2022

A Woman from Ashes by Hiva Panahi

 

 

My letter to myself and to all about poetry is that: 

- Poetry expresses that which can not say it into a simple conversation and that which cannot remain silent!

Saturday, April 9, 2022

Μικρές Γκρίνιες Μιας Γυναίκας, Χίβα Παναχί

Η σύλληψη και η γέννηση ενός παιδιού δεν είναι από μόνη της μητρότητα, αλλά η συνείδηση της. Δηλαδή, κοσμογονική - εκίνηση του σύμπαντος, ΘΕΟΣ, ΦΩΣ,ΝΕΑ ΖΩΗ =πίστη σε κάθε καλό στον κόσμο...

Thursday, March 17, 2022

A Woman from Ashes by Hiva Panahi

The tears of waiting have greatness,the tears of innocence are a dream,the tears of grief are bitter tears,the tears of persistence are divine, and the tears of victory are bright lights.... Το δάκρυ της αναμονής έχει μεγαλεία, το δάκρυ της αγαθοσύνη είναι όνειρο, το δάκρυ της θλίψης είναι πικρό, το δάκρυ της επίμονης είναι θεϊκό και το δάκρυ της νίκης είναι φως...

Monday, January 17, 2022

A poem of Hiva Panahi becomes part of the book “The Greeks: A Global History,” Basic Books, NY, 2022

 

 

It is a great honor for me that Professor Roderick Beaton, the first Koraes Professor of Modern Greek and Byzantine History, Language and Literature in the Classics Department at King's College, London, has chosen my poem “The Breath of Olive Tree» from my poetry collection "Secrets of the Snow,"& "Austerity Measures"Karen Van Dyck for his great book “The Greeks: A Global History,” which is 590 pages by BASIC BOOKS NY,2022 and Hiva's poem is in page 463- 464

Wednesday, August 4, 2021

Μικρές Γκρίνιες Μιας Γυναίκας, Χίβα Παναχί


 

 Ο έρωτας είναι σαν τον θάνατο αν είναι η ώρα σου θα έρθει κι θα σε βρει!

 

2010, Αθήνα 

Sunday, June 27, 2021

Μικρές Γκρίνιες Μιας Γυναίκας, Χίβα Παναχί


 
Σήμερα έφτασε η τελευταία βαλίτσα μου από την ΝΥ. Την ανέβασα κι μερικά λεπτά γεμάτη συγκίνηση την κοίταζα. Λοιπόν, είχα κάποια σημαντικά βιβλία που είχα αγοράσει κατά την διάρκεια της παραμονής μου, κάτι ρούχα καλοκαιρινά μου και τετράδια γρατζουνισμένα με σκέψεις μέσα στα συνεχόμενα ταξίδια κι μετακινήσεις - μετακομίσεις, ακόμη σε καφενεία ή σε εστιατόρια που πήγαινα να φάω. Δεν θα ξεχάσω ποτέ το συναίσθημα της πεινάς της εποχής αυτής! Όλα με νοήματα, μοναξιά κι αγώνας παγκόσμιας κατάταξης άλλων ρυθμών!



Saturday, July 4, 2020

"بیر و بناخەی ئۆپێراسیۆنی دیجلە" د. هیوا پەناهی*



"بیر و بناخەی ئۆپێراسیۆنی دیجلە"
د. هیوا پەناهی*
مێژووی مرۆڤایەتی هەرچەندە دووبارە نابێتەوە بەڵام لە بەر ئەوەی كە سروشتی مرۆڤ و كۆمەڵ، زۆر جار خۆی بە‌ كار وكردەوەگەلی هاوشێوە خەریك دەكات گوتراوە -یان دەڵین كە مرۆڤایەتی بەردەوام "لەگەڵ دووبارەبوونەوەی مێژوودا رووبەڕوویە". بمانهەوێ و نەمانهەوێ، ئامرازێكی گۆڕانكارییە مەزنەكانی مێژووی سیاسی وكۆمەڵایەتی مرۆڤ، جۆرێك لە جۆرەكانی شەڕ بووە. شەڕ و خەبات، بۆ نموونە دەتوانێ شەڕ و خەباتی قورسی بە چەك وچۆڵ بێ، دەتوانێ شەڕی فیكری، شەڕی كلتووری، شەڕی ئابووری، یان شەڕی رۆحی و دەروونی بێ. ئەم چەشنە شەڕگەلە هەردەم كەڵكی لێوەرگیراوە.
كوردستان وناوچەكانی نیشتمانی كوردان لە ساڵی ۱۰۷۱ زایینی یەوە كە شەڕی ملازگردەوە تووشی نەهامەتی بەردەوام بووەوە و شەڕی چاڵدۆڕان، شەڕی یەكەم و دووهەمی جیهانی و شەڕی ئێران و عێراق، هەموو بوونەتە هۆی ماڵوێرانی بۆ ئێمەی كورد. شەڕی ملازگرد، لە نێوان ئالب ئەرسەلان سوڵتانی سەلجووقی و رۆمانۆس پادشای ئیمپراتۆری بیزانس روو دەدات بەڵام گۆڕانی گەورە لە گەڵ خۆی بۆ ناوچە دێنێ و هەر بۆیە كوردستان لەم شەڕەدا لە نێوان عەرەب و عەجەم و توركی سەلجووقی دا تووشی سەرگەردانییەكی مێژوویی دەكات. ئەمەش بە هۆی دابەشبوونی ئایینی ئەو دەم دەگەڕێتەوە. عەجەمەكان، واتە فارسەكان، هەتا ئێستەشی لە گەڵدا بێ نێوان ناكۆكیان هەیە لە گەڵ عەربی سوننه. كاتی خۆشی هەرچەندە لە بەر هەڵەی خەسرەوپەرویز و دەربارەكەی، كە بەردەوام خۆیان بە رابواردنی بێ ماناوە خەریك كردبوو و لەم نێوەدا دەستدرێژیان دەكردە سەر عەشیرە عەرەبەكان تا كچیان لێ بستێنن، دواتر، عەرەبەكانیش شەڕی سوپای خەسروە پەرویز دەكەن ونسكۆیان پێ دێنن. ئەمە عەرەبەكان بە هێز دەكات و ئاخری لە چەند رووبەڕووبوونەدوەدا ئیمپراتۆری فارس تەفرو توونا دەكەن. شێوەی هاتنی عەرەبەكان بۆ ناو ماڵی دەسەڵاتی عەجەم داستانی خۆی هەیە و بەڵام پاش دەیان ساڵ زاڵبوونی عەرەب هەر كێشەیان دەبێ لە سەر دەسەڵاتی ئایینی ئیسلام كە زۆربەی بەشەكانی ئەم ئایینە بۆخۆیان سازی دەكەن. ئەمەش، دوو ناوەندی دەسەڵاتی ئەو دەمی لێ دەكەوێتەوە لەخەڵیفە كانن:
* خەڵیفەی عەباسی لە بە غدا
**خەڵیفەی ئۆمەویان لە دەمشق
رۆڵی عەباسییەكان لە بەغدای ئەو دەم وگرینگیان بۆ عەجەم:
لە نووسینێكی دا، "د.زەڕین كووب" لە ژیر ناوی 'دووسەدە بێ دەنگی'، باس لە مە دەكات كە ئەگەر عەباسییەكان، تاقە هاندەری زمان و كەلتووری عەجەمی -فارسی، نەبان، بێ گومان ئاسەواریان لێ نەدەما و دەتوانەوە لە ناو بازنەی بە هێزی عەرەبی و دەسەڵاتی نوێدا و تەنانەت ئەو كۆمەڵە كەسە كە پێیان دەگوترا 'شعوبیا', وەك رەوتێك بەڕێدەكەون بۆ ئەوەی رووی دزێوی عەرەب پێسان بدەن و شەڕی كەلتووری دەزگای دەسەڵاتی دەمشق دەكەن.
شانازی عەجەم ئەمەیە كەلە رێگەی ئەو زەماوەندە سیاسیگەلەی وا ئەنجامیان دوان رۆحی دەسەڵاتی مێژوویی خۆیان پاراستووەو هەر بۆیە پێیان وایە عەباسییەكان كە بەنی هاشمی -شیان پێ دەڵێن هەڵگری شەڕەفی ئیمپراتۆری فارسن كە تەفرو توونا كرا و هەر بۆیە شیعەكانی عێراق به بەردەوامی لە ژێر كاریگەری عەجەمی فارسی دابوون و لە مێژووی سیاسی هاوچەرخیشدا شەڕی نۆ ساڵەی نێوان دەسەڵاتی بەعسی سەدام و مەلاكان سەدام ناوی لێ نا شەڕی قادسییە كە هەمان جێگە بوو كە عەجەم كاتی خۆی سوپایان تێك وپێك درا (ئەڵبەت بێجگە لە قسەكانی ئەم شەڕە بەشێكی زۆری ئەم شەڕو شۆڕە لە كوردستانی رۆژهەڵات و باشووری لە خوێن گەوزاودا روودا.).دەتوانین بۆ روونبوونەوەی گرینگی ئەم وردە كارو بارە سیاسی و ئایینی یانەی ئەو دەم و كاریگەرییان لە سەر ئەمڕۆ و رووداوەكان و تەنانەت پەرش وبڵاوی ئایینی كورد ئەمەمان لە بەر چاو بێ كە جۆرێك پارادۆكس وپێچ وپەنا هەیە لە ناوچەكه ‌و شێوەی بڵاوبوونەوەی ئایینی عەرەبیدا.
لە كۆمەڵێ لە ناوچەكەكان، كە ستەم و دڵڕەقی عەرەب سنووی نەبووە، كورد هەوڵ دەدات بۆ پاراستنی پێناسی خۆی بێتە شیعه.‌ ئەمە لە حاڵێكدایە كە زۆر جێگه و ناوچەی دیكەدا كورد، بە داهێنانێكی فیكری و رەوتی فەلسەفی لەسەر چاند و بناخەكانی كەلتووری خۆی، شافعیەت پەیڕەو دەكات یا خود كۆمەڵێ لە كوردەكان هەوڵدەدەن لە ئایینی مەسیحی نەستۆری یان بە ئیزەدی بمێننەوە و پڕانی ئەم پێچ و پەناگەلە لە فەلەسەفەی مێژوودا پارادۆكسیان پێ دەگوترێ كە لە پشت هەر یەك لەم پێچ و پەناگەلەوە، دەیان هۆی مرۆڤی و خەون و هەست و نەستی شاردراوە هەن ناكرێ وا بە سادە وساكار باسیان لێوە بكەین.
ناوەندە و شارە گرینگەكانی شیعەكان بریتین لە:
نەجەف ئەشرەف، كوفە (لە نزیكی نەجەف و باكووری بەغدا، كەربەلا، كازمین
بۆ تێ گەیشتن لە قسەكانی نووری ماڵیكی دەبێ لە دوو شت مێژووی سیاسی ورد بینەوه ‌لە:
*عیراق عەجەم
** عیراق عەرەب
عیراق وەك وشە بە مانای زەوی ساف و تەخت ونزیك لە دەریا و ئاوە و "یاقووتی" مێژوو نووسی ناودار لە بەرهەمی بە نرخەكەی خۆیدا "الكامل فی التاریخ مجمع البدان" پێ وایە عیراق هەمان بابلی كۆنە. لە لایەكی دیكەوە لە سەدی ۱۰ زایینی دا عوسمانییەكان دەست بە سەردەسەڵاتی عەباسییەكان دادەگرن و كاربەدەستانی دەزگای عەباسی بە توندی سەركوت دەكەن و زۆربەی كارگێڕانی دەسەڵاتی عەباسی بۆ كۆمەڵێ لە وڵاتان دوور دەخەنەوە وەك سوریە، فەلەستین، میسر و شاری خوزستان. عەشیرەی بەنی جەمیل، لە عەرەبە دوورخراوەكان شاری خوزستان لە ساڵی ۱۷۲۴ دژ بە ئیمپراتۆری عۆسمانی رادەپەڕن ولە نزیكی 'دیجلە' ئیمارەتی "بەنی جەمیل" ئاوا دەكەنەوە. خەلیفەی عۆسمانی، ئەحمەد پاشا، وەزیری بەرگری دەنێرێ بۆ سەركوتیان كە دەبێتە هۆی تەفرو توونایان.سەرچاوەگەلی دیكەش دەڵێن ناوی عیراق یانێ دەریا یەك لە خورما كە ئەمش باسی چڕ وپڕی دارستانەكانی خورمای ناوچە دەكات.
گرینگی ناوچەكانی گەرمێنی هاوسنوور لەگەڵ وڵاتی ئێران و عیراق ئەمەیە كە بەشێكی گرینگی خاك و مێژووی كورد لەم ناوچەگەلەیە. یەك لەو شتانەی یاریدەری ئێمەیە بۆ ئەوەی هەوڵبدەین مێژووی تەفرو توونای گەلی كورد ساخ بكەیەنەوە هەر هەمان پارادۆكسە ئایینی یەكانە. هێندێك ناوچە لە كوردستان هەر لە كۆنەوە ئایینی جیاوازیان هەبووە لە گەڵ ناوچەكانی دیكە دا بۆیە ئەم ناوچە خۆی بە خاوەنی ناوچەی دیكە نەدەكرد وئەمەش بۆ كات وسات و زەمەنی خۆیان دەگەڕێنەوە. بوۆ نموونە پێش ئایینی پیرۆزی زەردەشت كوردەكان پەیڕەوی 'میترائیسم' بوون. خواوەندی خۆر لە ناو رەوتی مێژووشدا، هاتنی ئایینەكانی دیكەش وەرگرتیان بە پیرۆزی لە سەر هەمان بناخە خۆماڵییەكانی ئایینی دەبن. هەر بۆیەشە عیلامییەكان كە وەك دەگوترێ لە سەدەكانی شەشی پێش زایینەوە لەم ناوچەگەلە دەسەڵاتداربوون و پاشان گۆتییەكان له سەدەی سێهمی پێش زایین، هاتن. گەشەكردنی ئایینی زەدەشتی كوردی بۆ ئەو وەرچەرخانە گرینگە ئابووریی دەگەریێتەوە كە بە سەرهەڵدانی كشت و كاڵی ناوی دەركردووە كە بۆ یەكەمجار مرۆڤایەتی لە ولاتی نێوان دوو رووبار لە دەشتی كەركووك دا لە 'بەردە چەرموو' وەك سەرچاوەكان دەڵێن دەستی بە كێڵانی زەوی كرد و شارەكان بنیات نران.
ئەم رووداوە بۆ دوازدە تا دەهەزار ساڵ پێش دەگەڕێتەوە. وڵاتی نێوان دوو رووبار واتە 'دیجله ‌و فرات'. ستراڤۆنا مێژوو نووس و گەریدەی یوونانی كە لە دایك بووی ساڵی ۶۴ پێش زایینە و بەرهەمەكەی لە سەر جۆگرافیای سیاسی سەرجەم چل و هەفت بەرهەم لێ بەجێ ماوه،‌ لە كتێبی ژمارە هەفدەی خۆیدا ئاوا باسی ناوچەی خۆمان دەكات: "لە رۆژا ئاوای بابل دا، غۆردیەكان و ماددەكان دەژین. داوێنەكانی چیای زاغرۆس (واتە زاگرۆس) كە ناو دەنگیان هەیە لە بوێری و ئازایەتیدا. بە ناو وڵاتیاندا دەیان رووبار تێ دەپەڕێ كە گەورەترینی ئەم رووبارانە تیغریس و فراتە. وەك دەگوترێ پاش رووبارەكانی هیند ئەم دوو رووبارە مەزنترین رووبارەكانی باكووری ئاسیان. ئەم رووبارانە سەرچاوەی خێر و بەرەكەتن بۆ خەڵك تا ئیستەش لە گەڵ بێ لە شاری سەلوكیەدا كە ئەم شارە ناوەندی گرینگە بۆ كار وباری ئابووری لە ناوچە جۆر بە جۆرەكان. فارسەكان (پرسێس) لەم رووبارانە دەترسن چونكە هۆی لافاوی گەورەن بۆیە دەیان بەربەستی مەزنیان ساز كردبوو كە چی كاتێ ئەسكەندەر هات چەند رێگەی باریكەی بۆ ئەم رووبارانە ساز كرد وئەوەی فارسەكانی تێك دا". وشەی "تیغریس"، لە وشەی رەسەنی ماددەوە دێت بە ماناێ 'بڕینی بە هێز' هەر وەها فرات بە مانای 'كەف وفراوانی' یە.
سەردەمی توركانی سەلجوقی و بەكارهێنانی عێراق عەجەم و عەرەب:
لە ساڵی ۱۰۳۷زایینی دا كە توركانی سەلجوقی دەسەڵات دەگرنە دەست و بەهێزدەبن، بەكارهێنانی عیراق عەرەب و عەجەم وەك ناوی سیاسی و جۆگرافیایی بڵاوە دەكات. وەك حەمدۆڵا مستەوفی لە لە نزهت القلوب دا دەڵێ "شارەكانی عیراقی عەجەم چل شارن. وەلایەتەكانی ئازەربایجان، كوردستان و خوزستان و فارس كە لە ناو زنجیرە چیاكاندا بە یەكەوە دەبەسترێنەوە". عەجەمەكان، واتە فارسەكان هەر لە ئەو دەمەوە ناوچەكانی خۆمان واتە كوردستان بە بڕبڕەی پشتی دەسەڵاتیان دەزانن وەك چۆن لە میژووی سیاسی پاش ئیسلامیش دەردەكەوێ لە بەر هۆی ئەوەی لە ناو مكانیزمەكانی دەسەڵاتدا هەر خەریكی هەڵسووڕان بوون باوەڕیان بە نسكۆی هێنانی خۆیان لە بەرانبەر عەرەبەوە نەكردووە لە تاسە و پەریشانییەكی تایبەتدا دەژین كە دەیانهەوێ كورد و كوردستان ناوچەكانی بكەن بە قوربانی ئەم جۆر وشێوازە لە روانین بۆ دەسەڵات وگەل.
عیراقی عەرەب بەو ناوچە گەلە دەگوترێ كە سەرە ڕای ئەمەی عەرەب زمانن بە قەبووڵكردنی ئایینی شیعە ئەو شكست وتێكچوونە مێژووییەیان تێ پەڕاندووە. بەم شێوە نووری مالیكی كەسانی وەك ئەم كە لە ساڵانی رابردوودا لە وڵاتی بە ناو ئێران ژیاون، كوڕ و رۆڵەی ئەم فیكر و رۆحەن، كە نەك هەر كۆتایی پێ نایەت بەڵكەم وەك باسمان كرد مێژوو رەنگە دووبارە نەبێتەوە چونكە مرۆڤەكانی ناو رووداوەكە نەماون وشتەكان قەوماون بەڵام، بناخە فیكرییەكان وەك بنیات لە جۆری هەڵسووكەوتی سیاسی و ئایینی و كەلتووریدا هەر درێژە بە بوون دەدات هەر كات بارودۆخ بخوازێ ئەوە وەك گرفتی مەزن خۆیان دەردەخەن.
*د. هیوا پەناهی، پرۆفسۆری یاریدەر زانستە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكانە لە زانكۆی پاندیۆسی ئاسینا

Friday, May 29, 2020

Hiva Panahi poem in Cross-Section: An Anthology of Contemporary Greek Poetry



Today I learned that The Cross-Section: An Anthology of Contemporary Greek Poetry has-beens choose one of my poems and it has been published in 2015 in  San Francisco.  This anthology presents both veteran and younger Greek poets of this generation in a panorama of creative expression that enlightens the recent and continuing dark years of Greek economic strife through the imaginative and passionate inventions of the poets and their translators. Modern poetry can be said to have been begun in classical Greece, so the breaths in this book all have a profound resonance of roots of song growing and spreading to the vessels of reception on a sea of hearty and heartfelt lyrical waves.

A selection of Hiva's poetry has been translated into the Slovenian language

  Humbly I should inform you part of my poetry's works has been translated into  Slovenian language for the POIESIS project in October ...