که‌بوودوه‌نده‌کان له ژێر ماشینی مه‌رگدان
دوکتور هیوا حۆسێن په‌ناهی*
به ئاوڕدانهوهیک به مێژووی سیاسی سه‌ده‌کانی ۱۸ تا ۲۰ وڵاتانی زل هێزی ئه‌و ده‌م وه شێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتییان له باری جوگرافیای ئابووری و سیاسییه‌وه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له لایه‌ک وای ده‌خواست که پاش 'شۆرشی تکنۆلۆژی 'له وڵاته‌کانیان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه کانیان ئالیکار و یارمه‌تیده‌ری ده‌سه‌ڵاته سه‌رکوتکه‌ره‌کان و ئه‌مه‌ی پێ ده گوترێت 'ماشینی مه‌رگ' بوون.هه‌ر له درێژه‌ی ئا ئه‌م سیاسه‌ت گه‌له‌وه‌یه که سێ رژێمی له ناوچه‌که پاش 'ئیمپراتووری عوسمانی' درووست ده‌بن.
دوکتور هیوا حۆسێن په‌ناهی*
به ئاوڕدانهوهیک به مێژووی سیاسی سه‌ده‌کانی ۱۸ تا ۲۰ وڵاتانی زل هێزی ئه‌و ده‌م وه شێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتییان له باری جوگرافیای ئابووری و سیاسییه‌وه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له لایه‌ک وای ده‌خواست که پاش 'شۆرشی تکنۆلۆژی 'له وڵاته‌کانیان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه کانیان ئالیکار و یارمه‌تیده‌ری ده‌سه‌ڵاته سه‌رکوتکه‌ره‌کان و ئه‌مه‌ی پێ ده گوترێت 'ماشینی مه‌رگ' بوون.هه‌ر له درێژه‌ی ئا ئه‌م سیاسه‌ت گه‌له‌وه‌یه که سێ رژێمی له ناوچه‌که پاش 'ئیمپراتووری عوسمانی' درووست ده‌بن.
۱. تورکیه که‌مالیستی، سوریه ی بعسی، عێراقی بەعسی یه. رژێمی ئێران وه‌ک خۆی ده‌ست مایه‌وه له قاڵب و قه‌واره‌ی وا هه‌یبوو وه پاش شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی به سه‌پاندنی په‌یمانامه‌ی 'لۆزان ' وه ته‌نیا داکۆکی له ئایین وه باس کردن له کورد وه‌ک ' نه‌ته‌وه ' نه‌ک قه‌ده‌خه کرا به‌ڵکه‌م به به هێز کردنی ماشین و میکانیزمی ' مه‌رگ و تهفرووتوونای ' گه‌له مێژوویه‌کانی ناوچه ' پشتگیری دۆزییهوهوه ئینجا به هێنانه گۆڕی واتای 'که‌میینه' له ژیانی رۆژانه‌ی سیاسی‌دا باوبوووه به سه‌رماندا سه‌پێندرا. 'ماشینی مه‌رگ ' ده‌سه‌ڵاتدارنی زاڵ به سه‌ر کوردوستاندا له ماوه‌ی دوو سه‌ده‌ی رابردوودا هێنده کارییان کردووه له سه‌ر ئه‌مه بابه‌ته که ده‌کرێ بڵیێن وه‌ک بزمار رێژکردنی ئاوه‌ز ورۆحی کورد بێ وایه که هه‌ر ده‌م به زامه‌وه بتلێته‌وه‌و توانای گه‌شه‌ی لێ زه‌وت بکات وه‌ک جه‌سته‌یه ک که به ته‌نیا نه مردووه به‌ڵام ره‌گ و ره‌نگ وجوڵه‌ی ژیانی نییه بمێنێته‌وه.
به‌ڵام له کوتاییه‌کانی سه‌ده‌ی ۲۰ دا به تایبه‌ت پاش ' شه‌ڕی یه‌که‌می که‌نداو ' ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا به سه‌رکووتکردنی ' رژێمی فاشستی عێراق ' له ساڵی ۱۹۹۲ دا کۆتای به ئه‌و سیستمه ئابووری و ژئۆپۆلیتیکهی داڕزاوه دا به دانانی ' هێلی ۳۶ ' ده‌ره‌جه بۆ کورده‌کانی باشووری کوردوستان له هه‌مان کاتدا ئا ئه‌م گۆرانکارییه گرینگه بوو به پشتیوانی یاسای و به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان واتای ' که‌مینه‌ی ' سڕییه‌وه وه ده‌کرێ بگوترێ شه‌ڕی ناو خۆ وه زۆر لایه‌نی دیکه هه‌م ئه وده‌م و تا هه‌نووکه‌ش به کار نه‌گیراوه بۆ داکۆکی پاڵپشتی کێشه ی کورد.
ئێمه له‌و گه‌لانه‌ی دونیای مرۆڤایه‌تین که ده کرێ خۆمان به گه‌لانی خاوه‌ن 'گۆڕ 'پێناسه بکه‌ین، خه‌ڵکی مه‌هاباده له تاران نێژراوه، خه‌ڵکی بارزانه له میسر نێژراوه، خه‌ڵکی ئامه‌ده له پاریس نێژراوه، خه‌ڵکی سنه‌یه له سیدنی نێژراوه ئا ئه‌مه‌ش بۆ سیاسه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌زگاو و ماشێنی مه‌رگ ده‌گه ڕێته‌وه. به درێژایی ته‌مه‌نی هه‌ر کامه له‌م دهسهڵاتگهله ئێمه ته‌فرو تووناو کراوین وه هه‌نووکه لایان په‌سه‌ند نییه و ه زێده‌ڕه‌وی نییه که بڵیێن که ماشین وه مکانیزمی مه‌رگی کورد ژیانی سیاسی به ئه‌مان به‌خشیوه‌و ده‌به‌خشێ و ه به چه‌ند جۆرکه به کورتی ئاماژه‌ی پێده‌که‌م.
*له سه‌ره‌تادا به جێنۆسایدی راسته‌وخۆی کورد
*به تێرۆری که‌سایه‌تییه تایبه‌ته‌کانی گه‌لی کورد له رۆژاوا، وه‌ک تێرۆری د. قاسملۆ وه هاوڕێیانیان یه‌ک له دوای یه‌ک
*که‌ڵک وه‌گرتنی کورد به دژی کورد وه شه‌ڕی براکوژی له قاڵب و قه‌واره‌ی جیا جیادا.
*کوشتنی رووناکبیرانی ناو خۆی پارچه جیا جیاکانی کوردوستان له لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی گه‌له‌کامانی تێدا دابه‌شکراوه.*تێکدانی حزبه‌کان وه‌ک سیستمی دیمۆکراتیانه‌ی وا خاوه‌نی بوون وه هه‌وڵ دان بۆ سڕینه‌وه‌ی سه‌ر چاوه ی باوه‌ڕی شۆڕشگێڕی له بناخه‌و بنه‌ماکانیان بۆ وێنه دابه‌ش بوونی حیزب و پارته شۆڕشگێره‌کانی کوردوستانی ئێران.
* ناڕاسته‌وخۆ ڕاهێنانی دڵ دیده‌و هزرمان به تێپه‌ران به سه‌ر ئه‌و هه‌واڵ و باسانه‌ی وا بریتین له زیندانی بوون یا خود کوشتنی خه‌ڵکی ره‌ش ورووتی کورد له ئه مبه‌ر و ئه‌وبه‌ر.
ماشێنی مه‌رگ به ئه‌مه‌ش رانه‌وه‌ستاوه بۆیه چالاکڤانانی کورد له کوت و به‌ندا هێنده ئه‌شکه‌نجه ده‌ده‌ن به مه‌به‌ستی زه‌وت کردنی هه‌ر جۆره ژیانێکی مرۆڤی گه‌ر هات و ناچار کران ئازاد بکرێن.
هه‌ڵوێستی ئێمه وه ئه‌رکی مرۆڤانه‌مان ده‌بێ چی بێ؟
وه‌ک له سه‌ره‌تادا باسمان کرد دونیا وه خه‌ریته‌ی ئابووری و ژێۆپۆڵیتیکی گه‌شتووته قۆناخێکی دیکه و له له پله‌ی نوێ دا خۆی ده‌نوێنی و، ده‌رفه‌تێکه بۆ گه‌لانی مێژوویی که ئه‌وه‌ی وا شایانیانهو مرۆڤییه له مێژووی مرۆڤایه‌تی وه‌ربگرنه‌وه. ئه‌مه‌ش مسۆگه‌ر نابێ به ڕێز گرتن له ئه‌مه‌ی که هه‌ین وه شانازی کردن به ئه‌و شتانه‌ی وا جێگه‌ی شانازین وه به چاوی بیر‌و تێرامان بۆ هه‌ڵه‌کانمان.
ده‌توانین بلێین که ئه‌و گه‌لانه‌ی فێر نه‌بوون وه به هه‌ر شێوه‌یه‌ک هه‌وڵیان ده‌اوه خۆیان له خۆیان و پێناسه پیرۆزه‌کانیان بسڕنه‌وه بێ گۆمان له ئاکامدا ون ده‌بن و مێژوو له بیریان ده‌کات.
ناوچه‌که له وه‌رچه‌رخانێکی نوێدایه‌و خه‌بات سه‌ره‌کی رۆڵی سه‌ره‌کی گه‌لان ده‌ینوێنن و دیاری ده‌که‌ن بۆیه ئامه‌د و مه‌هاباد وقامیشلی و کۆیه‌ی ' حاجی قادری ' ئه‌ی ره‌قیب ' دهڵێنهوهوهو داوامان لێ ده‌که‌ن به ناوی ئاخی خۆشی نهدیووی کوردوستانه‌وه ئه‌م جاره هاو ده‌نگ بین تیشه له ریشه‌ی خۆمان نه‌ده‌ین، چیتر کات بۆ نه‌زان کاری نه‌ماوه وه.
هه‌ر بۆیه کاک سدیق کهبوودوند ده‌نگێکه و مرۆڤێکی کورده که به مانگرتنی خۆی و کێشانی ئه‌م هه‌موو ده‌رده، بانگه‌واز له گه‌لی تهفرووتوونای کورد ده‌کات- که نا بلێن به "ماشێنی مه‌رگ له لایه‌ن داگیرکه‌ران"، نا بڵێن به هه‌موو شێوه مکانیزمێک وا ئێمه له ئێمه ده‌سڕێته‌وه..
* مامۆستای زانسته سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تییکان، زانکۆی پاندیۆس، ئاسینا
* مامۆستای زانسته سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تییکان، زانکۆی پاندیۆس، ئاسینا