Τρίτη 15 Φεβρουαρίου 2011

هیوا حوسێن پەناهی: ترووسکەکانی زەوییەکی ون

هیوا حوسێن پەناهی: ترووسکەکانی زەوییەکی ون Oct 2010

وا بیابان بە دووتا وێڵە
شەویش ڕاکشاوە، چاوەڕێی گەڕانەوەی ئەستێرەکان دەکات
بایەکی سارد، لێرە خۆی داشاردووە
بە دەم باوە، ڕۆشنایی مۆمەکان دەسووڕێنەوە
بڵاوە دەکەن وەک موناجات بە ناو بیاباندا
مشتێک لە خۆڵی ناو بیابان،
ناو لەپم بۆنی هەسارەی ئەوین دەدات.
ئاسمان لە دوورەوە کێڵگەی گەنمجاڕە.

گەر پەڕەسێلکەیەکت بینی بانگم بکە
خۆمان لە ژێر باڵەکانی دابشارین
لە ناو هەناسەکانماندا، دونیا بە هێمنی دەسووتێت
بە دوای ڕێگای نادیاری بیابانەوەین
شار چەندە تەنیایە
درەختەکان بۆنی نەمان و مەرگ دەدەن.

ڕوانینی چۆلەکە ئاساتم خۆش دەوێت، لە تاراوگەدا
بە ئەسپایی بۆ شوێن پێی برینەکانی تاسە دەگەڕێین لە سەر لەشمدا
خەمەکانی شار، ئاوەشتەی خەمەکانی ئاسمان بووە
لەرینەوەی مەمکەکانم هی هاوینێکی نەناسراوە
دونیا بەسەر باڵی پەپوولەیەکەوە دەسووڕێتەوە
سێبەرێکی دوورودرێژ ژێرکراسەکانم دادەپۆشێت
تەنیشتم پڕاوپڕی تۆزوخۆڵ
تەنیشتم پڕاوپڕی نەهامەتییە
سێبەرت شارێکی تازەیە
لە گەڵ باران دەئاخوێت.
شەراب بەرهەیوانەکەی شار دادەپۆشێت
لە گەڵ گوڵە ڕەنگامەکان، کە هەواڵی ئێمەیان بە شاردا دابەشیوە
هاودەمی مۆمی نادیاران نەزارەگەری خەمی مانگ بوون
لە دوورەوە داییساوە و بۆ باڵای بەرزت دەڕوانێت

Agousti 2010 Athens

1 σχόλιο:

A Woman from Ashes

  When the sun descends on Earth and guides us, then we speak about the age of innocence....    26 of March, 2024